Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:44

بەڕێوەبەرایەتی‌ کارەبای‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌ک ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

داوایه‌ك له‌دانیشتوانى ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

لە راگەیەنراوێکدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کارەبای‌ سلێمانی‌ ئاگادارییەکی ئاڕاسەتەی‌ ئەو گه‌ڕه‌كانه دەکات كه‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ دانراوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت : له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، كه‌ بریتییه‌ له‌ ناساندنی پێوه‌ره‌كه‌ به‌ ماڵه‌كه‌ (Linking) له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌ تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌كره‌جۆ، سه‌رچنار، شه‌هیدانی سه‌رچنار، گردی سه‌رچنار، داوا له‌ دانیشوانی ئه‌و‌ گه‌ڕه‌‌كانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ هاوكاری تیمه‌كان بن به‌ پێدانی (پسوڵه‌ی كاره‌با)ی ماڵه‌كه‌یان و ئاسانكاریان بۆ بكه‌ن تا پرۆسه‌‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوه‌ره‌كه‌یه‌.

ده‌شڵێت ، هاوڵاتیان له‌به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ هاوكاربوون و له‌مه‌شدا هاوكاریان ده‌‌بن، چونكه‌ ئه‌و‌ پرۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له‌ كوردستان.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.