وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه كه‌ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا بەووردی باس لە بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەو گرفت و كێشانە كرا كە دێتە بەردەم دابەشكردنی كارەبا و لەنزیكەوە گوێبستی راوپێشنیارەكان بوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەنگاوەكانی بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا و لەمبارەیەوە وتی: وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوەو بەووردی بەشێوەیەكی زانستی و رێك‌وپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا بڕیاری دامەزراندنی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەركرد سەبارەت بە سوتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا
له‌كۆتایدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
وه‌زیری كاره‌با جەختی لەسەر ئەو خاڵە كردەوە كە لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێم هەبێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.