Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:21

ته‌ندروستى عێراق: 82 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

2 هه‌زار و 726 كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیان له‌ده‌ستدان و چاکبونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌


ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌شاره‌كانى عێراقدا دوو هەزارو 726 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 82 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌وه‌رها 2 هه‌زار و 271 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تا ئێستاكه‌ له‌عێراقدا 150 هه‌زار و 115 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 5 هه‌زار و  392 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 107 هه‌زار و 775 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.