لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێكى گرنگ کۆبووه‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه كهكۆبوونهوهكه به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكاران به‌رێوه‌چوو سەرۆکی لیژنە سوپاسی ئه‌ندامانى لیژنەكه‌ی کرد کە لەماوەی ڕابردوودا‌و بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی ١٢ و تاقیکردنەوەی قۆناغە ناکۆتاکانی ٤ بۆ ١١ى بنەڕەتی سەردانی ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەو پەروەردەی پارێزگا‌و قەزاکانیان کردووە، دواتر ئەندامانی لیژنە دەرئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەکانیان خستەڕوو.
راشیدهگهیهنن ، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو پرسیارانەی له‌وانه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ى ئاماده‌یی ھەڵەیان تێدابووە یان زیاتر لەوەڵامێک ڕاست بووەو ئاماژە بەوە کرا کەوەزارەتی پەروەردە بڕیاری قەرەبووکردنەوەی داوەو بۆ ئەم مەبەستەش بەنوسراوی فەرمی داوا لەوەزارەتی پەروەردە کراوە کەقەرەبووی قوتابیان بکرێتەوەو زەرەرمەند نەبن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كهلەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دۆخی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگه‌کانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆى لەباره‌وه كرا‌و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا ھەماھەنگیی تەواو بکرێت لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.