بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆخی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/8/9، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.سەباح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانى لیژنەكه کۆبووەوه.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه کراو کۆمەڵێک بڕیاردران، له‌وانه بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلییەکان و نرخەکان کەم بکرێنەوەو یەک بخرێن، هه‌روه‌ها به‌دواچوون بۆ پرسیى کەمیی ئۆکسجین لەھەولێرو دھۆک و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی بكرێت و داواش لەوەزارەتی تەندروستی بکرێت تاقیگەیەکی دیاریکردنی کۆڕۆنا بۆ قەزای زاخۆ دیاری بکرێت
هههروهها راشیدهگهیهنن ، بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ ئەو ھەواڵانەی باس لەبەبازرگانی بوونی پشکنینی کۆڕۆنا ده‌كه‌ن، بەنوسراوێکیش داوا لەکۆمپانیاو دامەزراوە خێرخوازییەکان بکرێت لەھاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی بەردەوام بن تائەم دۆخە تێدەپەڕێت.
راشیدهگهیهنن ، لەکۆتاییدا جەخت لەوە کرایەوە کەپێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی، چونکە ھێزکاری تەندروستی شەوڕۆژیان خستۆتەسەر یەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.