Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:25

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێک کەوتوون

شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ده‌كات
کوردستان TV
100%

 بڕیار وایه‌  ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییش رایده‌گه‌ێنێت، لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێک کەوتوون و تەنیا ھەندێ وردەکاری ماوە بۆ ڕۆژی سێشەممە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، ڕۆژی سێشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن سەردانی بەغدا دەکات، ھەردوولا گەیشتوونەتە بنەما بنەڕەتییەکان و ھەندێ وردەکاری لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا ماوە.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ده‌شڵێت ، ڕۆژی سێشەممە بۆ تەواوکردنی ئەو وردەکارییانە شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا.

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، د. ڤیان سەبری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بێگومان مەبەست لە وردەکاری، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام زانیاریم نییە لەسەر وردەکاری لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.