رێناس جانۆ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان ، سەبارەت بە رەوشی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند
رەوشی عێراق ئێستا زۆر دژوارە و رەوشێكی لەناكاوە . سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی لەژێر فشاری خۆپیشاندەران هاتۆتە سەر حوكم و زۆر لە یاسای و رێساش لە سەر ئەو بنەمایە پەسەند كراون
لە كاتی لە ناكاو و لەو بارودۆخە سەختەدا ، هەڵبژاردن باشترین چارەسەرە.
سەبارەت بە بۆچوونی لایەنەكان لە سەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە رێناس جانۆ روونیكردەوە كە هەر لایەنێكی سیاسی بەرژەوەندی و ئامانج و بۆچوونی خۆی هەیە لە سەر یاسای هەڵبژاردن و كاری لە سەر دەكات.
ئەو كارانەی مستەفا كازمی دەیكات لە خۆنمایش كردن مافێكی سروشتییە ،پێشتریش ئەوانەی بوونەتە سەرۆك وەزیران بە شێوازی جیاواز ئەو كارانەیان ئەنجام داوە .
سەبارەت بە سەردانی بۆ ئەمریكا ، رێناس جانۆ رایگەیاند سەردانەكەی كازمی بۆ ئەمریكا ، گرنگی خۆی هەیە كە داواكاری میلیشیاكان ئەوەیە كە هێزی بیانی لە خاكی عێراق بچنە دەر ، ئەمریكاش داوای ئەوە دەكات كە میلیشیاكان دەستیان كورت بكرێـەوە .لەو نێوەندەدا پێویستە كازمی بتوانێت هاوسەنگییەك و راستیەكان بزانێت چونكە وەك ئاشكرایە میلیشیاكان رەوشی عێراقیان زۆر تێكداوە ، هەروەها هێزە بیانییەكانیش كارێكی ئەوتۆیان نەكردووە كە عێراق بەرەو ئاسۆیەكی روون ببات .
سەبارەت بە پرسی هەلبژاردن و گۆڕینی دەم و چاوەكانی سەر گۆرەپانی سیاسی ، رێناس جانۆ رایگەیاند
گۆرانكاری لە یاسا و ئیرادەی بوونی گۆرانكاری لە عێراق ، ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی ئەو دەموچاوانە بگۆردرێن
چونكە هەر دەم و چاوەك بۆتە ئیمبراتۆرەك لە عێراق ، جگە لە دەستتێوەردانی هەرێمی و دەرەكی
سەبارەت بە رۆڵی كورد لە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە ، رێناس جانۆ روونیكردەوە كە سەركردایەتی كورد هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردنەو قەد دژایەتی ناكات
تەنها خالێك هەیە كە چۆن بە چ هەنگاوێك ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەچێت . چونكە بە پێی یاسای تازە دەنگی كورد پەرت و بڵاوە دەبێت هەروەها مەودای تێگەیشتن لە نێوان كورد و لایەنەكانی دیكە زیاتر دوور دەكەوێتەوە .
كورد هەمیشە رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرۆسەی سیاسی عێراق ، سەرنەكەوتنی هەموو سەرۆك وەزیرانەكان ئەوە بووە كە نەیانتوانیوە وەك پێویست مامەڵە لە گەڵ هەرێم بكەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.