وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردهوه كه هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێداین
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، هێشتا وڵاتەكەیان لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
لەوبارەیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستیی و لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و بەو پێیەی لەئێستادا
حازم جومەیلی گوتیشی: "عێراق هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
ئاشكراشیكرد لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەیەك پێشنیازی بە ئامانجی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكردووە كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو دەخرێتەڕوو.
ئەم روونكردنهوانهی بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە كاتێكدایە تا ئێستا ١٥٠ هەزار و ١١٥ كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٣٩٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ هەزار و ٧٧٥ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.