Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:20

وەزیری پێشمەرگە میحوەری 3ی قادر کەرەم بەسەردەکاتەوە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: ئەرکی هەمووان سەختە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 9 ى 8 ى 2020 ،  شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌یاوه‌ری فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپالاری پێشمه‌رگه‌ میحوەری ٣ی قادر کەرەمی   بەسەرکردەوە.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر لەلایەن وەزیری پێشمەرگه فەرماندەی لیواکانی سەر بەمیحوەری ٣ بەسەرکرایەوەو لەنزیکەوە لەپێویستی و کەموکوڕییەکانی کۆڵییەوەو، ستایشی قارەمانێتی و ئازایەتی ئەو هێزانەی کرد، که رۆڵی گەورەیان بینیوە لەراوەدوونان و نەهێشتنی تیرۆریستان لەناوچەکەدا

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌  داواشی کرد زیاتر پابەندی بنەماو دیسپلینە سەربازییەکان بن و لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێمەوە هەوڵی باشکردنی دۆخ و گوزەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەین.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەدیداری فەرماندەی لیواکاندا شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ووتی: ئەرکی هەمووان سەختەو بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە هەوڵەکانمان بۆ چاکسازی و باشکردنی ژیانی پێشمەرگەو خۆڕێکخستنەوە بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:  خەونی میللەتەکەمانە ، لەئایندەدا کورد ببێتە خاوەن هێزێکی بەتواناو تۆکمەی نیشتمانیی کە بتوانێت ئایندەی نەوەکانمان و کوردستانەکەمان بپارێزێ.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ژێدەر

كوردستان TV

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.