Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:33

دوای تەقینەوەکە 2 کرێنی بەندەری بەیروت دەستیان بە کار کردەوە

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بەندەرەکە بەشێوەیەکی سنووردار خزمەت پێشکەشبکات
کوردستان TV
100%

بەندەری بەیروت بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی چواری ئەم مانگەوە لەکار کەوتبوو، بەڵام لە ئێستادا دوو کرێنی بەندەرەکە دەستیان بە کار کردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "NNA"ی لوبنانی، دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی بەشی کۆنتێنەرەکانی بەندەرەکە دەستبەکاربوون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی لە میانی هەفتەی ئایندەدا بەندەرەکە بەشێوەیەکی سنووردار خزمەت پێشکەشبکات.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە ئەنجامی هەوڵەکاندا دوو کرێنی بەندەرەکە کەوتوونەتەوە کار و توانراوە باری ئەو کەشتییانە دابگیرێت کە پێش تەقینەوەکە نزیکی بەندەرەکە بوونەتەوە بەڵام نەیانتوانیوە بارەکانیان دابگرن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی چواری ئاب تەقینەوەیەکی بەهێز شاری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان-ی هەژاند و بەهۆیەوە ١٥٨ کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.