Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:27

له‌قه‌زای سۆران 18 پزیشک و کارمه‌ندی نه‌خۆشخانەتووشی کۆرۆنا بوون

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێ ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌قه‌زای سۆران 18 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێو‌ه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌ سۆران  بڵاوی كرده‌وه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و داوای له‌ هاووڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشه‌كان، تەنیا لە ماوه‌ی دوو هەفتەدا 18 پزیشك و کارمەند لەبەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی ئاشتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاشتی داوا لە نەخۆش و ئەو هاووڵاتییانە دەکات، کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو سەردان نەکەن.


هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌سۆران‌ ئه‌م رێنماییانه‌ ده‌داته‌ هاووڵاتییان:

- تکایە سەردانی نەخۆش مەکەن لە نەخۆشخانە.

- تەنها یەك هاوەڵ لەگەڵ نەخۆش سەردانی پزیشك بکات بۆ پاراستنی گیانی خۆت و نەخۆش و هاووڵاتیان.

- پێویستە نەخۆش وهاوەڵی نەخۆش پابه‌ندی (ماسک + دەستکێش- دەستەوانە) بن، بەپێچەوانەوە رێگایان پێنادرێت بێنە ناو نەخۆشخانە.

- پێویستە هاووڵاتی (احالە) لەبنکەی تەندروستی بهێنێت بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ لەبەشە راوێژکارییەکان. بەمەش بەریەكکەوتن و قەرەباڵغی و ئەگەری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە کەم دەکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.