ئەو خۆپيشاندەرانەى كە لە بەيروت پايتەختى لوبنان ويستيان بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان بەڕێبكەون لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە بە گازى فرمێسكڕێژ دوورخرانەوە.
ئەو خۆپيشاندەرانەى كە لە بەيروت پايتەختى لوبنان ويستيان بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان بەڕێبكەون لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە بە گازى فرمێسكڕێژ دوورخرانەوە.
گروپێك خۆپيشاندەر لە گۆڕەپانى شەهيدان لە ناوەندى بەيروتى پايتەخت كۆبوونەوە و ناڕەزايەتييان لە بەرامبەر بەرپرسە حكومى و سياسييەكانى وڵاتەكەيان دەربڕى كە بە بەرپرسى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت لهقهڵهمیان دهدهن.
خۆپیشاندەران ويستيان لە گۆڕەپانى شەهيدانەوە بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان بەڕێبكەون كە لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە دهورهدرابوو، هێزە ئەمنييەكان بە گازى فرمێسكڕێژ و ئەوان بە بەرد وەڵاميان دانەوە.
- ناڕەزايەتى لە بەرامبەر زاواكەى ميشێل عەون
لەلايەكى ديكەوە زاواى سەركۆمارى لوبنان ميشێل عهون، پەرلەمانتار شاميل روقز، ويستى بچێتە ناو خۆپیشاندەرانەوە لە گۆڕەپانى شەهيدان بەڵام لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە رووبەڕووى نارەزايەتى بوویەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.