Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:25

هاوڵاتییه‌کی کورد له‌ سنه‌ له‌ سێداره‌ درا

تەمەنی 43 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی کەیوان ڕەزاقولی، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کەیوان رەزاقوڵی، تەمەن 43 ساڵ، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاوورێیەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.