Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:06

جه‌ڵته‌ی چاو چییه‌؟

هۆكاره‌كان و نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی چاو و چاره‌سه‌ری
کوردستان TV
100%

جه‌ڵته‌ی چاو ناسراوه‌ به‌ته‌سكبوونه‌وه‌ یاخود گیرانی ده‌ماری سه‌ره‌كی له‌تۆڕی چاو و وه‌ستانی رۆیشتنی خوێن واده‌كات تۆڕی چاو له‌كار بوه‌ستێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی یاخود لاوه‌كی و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی په‌ڵه‌یه‌ك له‌نێو چاو.

هۆكاره‌كانی جه‌ڵته‌ی چاو:

- گیرانی ده‌ماره‌كانی تۆڕی چاو ، چونكه‌ چاو وه‌ك ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش له‌كاره‌كانیدا پشت ده‌به‌ستێت به‌ گه‌یشتنی خوێنی پڕ له‌ئۆكسجین.

- له‌كاركه‌وتنی تۆڕی چاو به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی خوێنی هاتوو له‌مێشكه‌وه‌.

- كاتێك خوێن و ده‌رداوه‌كان دزه‌ ده‌كه‌نه‌ نێو تۆڕی چاو ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی په‌ڵه‌ و جه‌ڵته‌ی چاو.

نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی چاو:-

هه‌ستكردن به‌له‌رینه‌وه‌ له‌ناو چاوه‌كان و ئاسته‌نگی له‌ بینایی.

- بوونی ئازار یاخود فشار له‌سه‌ر چاو.

- ناروونی له‌بینایی له‌هه‌ردوو چاو.

- له‌ده‌ستدانی بینایی له‌پڕ یاخود وورده‌ وورده‌.

چاره‌سه‌ری جه‌ڵته‌ی چاو:

چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری جه‌ڵته‌ی چاو به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر تۆڕی چاو كه‌وتووه‌ ئه‌وانیش:

- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پزیشك دیاری ده‌كات بۆ توانه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی خوێن و دوورخستنه‌وه‌ی له‌تۆڕی چاو و فراوانكردنی ده‌ماره‌كان.

-ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی و مامه‌ڵه‌كردنی باش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزی كۆلیسترۆل.

- چاره‌سه‌ركردن به‌ له‌یزه‌ر ئه‌گه‌ر پێویست بكات.ده‌كرێت كه‌سی تووشبوو به‌جه‌ڵته‌ی چاو چاك بێته‌وه‌ و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه‌ له‌كاتی وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر له‌كاتی پێویستدا له‌وانه‌ كوێربوون و زیادبوونی ئازار و فشاری سه‌ر چاو.

 ژێده‌ر : راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.