دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند ، له حاڵى ئێستادا ژماره‌ى تووشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له به‌رز بوونه‌وه‌دایه و تا ئێستاش روو له هه‌ڵكشانه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژماره گرنگه كه روو له نه‌خۆشخانه‌كانن و بارودۆخیان خراپه .
سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانى ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌كار به‌رێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر گووتى : ئه‌و شوێنانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ری به‌كار دێن بریتین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری و ئیماراتى و رۆژئاوا و هه‌ولێری فێركاری به (عینایه‌و ئینعاشه‌كه‌یه‌وه)، چونكه ژماره‌كان زۆر زیادى كردووه ، ئه‌وانه‌ى له‌و نه‌خۆشخانانه خه‌وێندراون ، زیاتر پێویستیان به ئۆكسجین و چاره‌سه‌ر و چاودێری چڕه ..
ده‌رباره‌ى راگه‌یاندنى بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌ى هات و چۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه داواى قه‌ده‌غه‌ى هات و چۆمان ده‌كرد ، تاوه‌كو ژماره‌كه زیاد نه‌كات و له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت ، له حاڵى ئێستادا ده هێنده زیاتر ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ پێشووتر ، ئێمه پێشتر پشتمان به دوو سه‌رچاوه‌ى ئۆكسجین ده‌به‌ست ، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت پشت به سه‌رچاوه‌ى سێیه‌م و چواره‌میش ببه‌ستین تا ئۆكسجین له‌نه‌خۆشانمان نه‌بڕێت ، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر نه‌خۆش هه‌یه بارودۆخى خراپه و به‌رده‌وام ئۆكسجینى پێویسته ..
راشیگه‌یاندووه ، ئه‌وانه‌ى كه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ، راوێژ به پزیشكان ناكه‌ن ، هه‌ن له‌خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت كه لاى ئێمه ناچنه نێو ئاماره‌كان و ژماره‌ى تووشبوان كه رۆژانه راده‌گه‌ینرێت ، كاتێك نیشانه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێت و په‌نا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان نابه‌ن و له رێگه‌ى به‌كار هێنانى وێنه‌ى تیشكى ، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نادروستیان پێ ده‌درێت ، ده‌ره‌نجام له‌ناكاو ده‌گه‌رێنه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ، كاتێك ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ، بارودۆخیان ئێجگار تێكچووه ، ئه‌وانه‌ن ته‌ندروستیان له‌هه‌ولێر شێواندووه .
ده‌رباره‌ى ئاماره‌كان دكتۆر دلۆڤان موحه‌مه‌د فاتیح جه‌لال گووتیشى : له‌حاڵى ئێستادا ئاماره‌كان به‌ره‌و زیاد بوونن ، ئێمه وه‌ك پزیشكان پێی ده‌ڵێین (پیك) واته له لوتكه داین ، ئه‌و كاته‌ى كه لووتكه ده‌مێنینه ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه كه ده رۆژێكه له‌و دۆخى لوتكه داین ، ژماره‌كانیش هه‌ر له زیادبوونن ، به بۆچوونى ئێمه وه‌ها بوو كه له 15-8-2020 ئه‌و شه‌پۆله به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه بچێت ، كه له ئێستادا پێمان وایه تا سه‌ره‌تاى ئه‌یلوول له لوتكه داده‌بین ..
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت گرنگترین شت له‌م قۆناغه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بین ، چونكه له ئێستادا وه‌زعه‌كه خراپه ، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له‌داهاتوو نه‌توانین شوێن بۆ نه‌خۆش دابین بكه‌ین ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه چاودێری چڕی پێویسته ، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانین شوێنێكى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ، كاتێك له چوار شوێن چاودێری چڕمان كردۆته‌وه هه‌ر پێڕاناگه‌ین..
له‌كۆتایدا د.دلۆڤان محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێمه له چاوه‌رێمان ده‌كرد له 15-8 ئه‌م شه‌پۆله كۆتایی پێبێت ، به‌ڵام پێشبینى ئێمه وایه تا سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوول ژماره‌ى تووشبووان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت ..
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.