لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕیكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا گرتوه و هۆشیاریش به خاوه‌ن دوكان و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌ده‌ن.
كه‌یوان خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه له‌گه‌ڕه‌كی كانی با-ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا گرتوه.
وتیشی: پێشتر له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پێویسته ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی له‌ر تیشكی خۆر نه‌گوازنه‌وه و له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مباری نه‌كه‌ن به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانه‌وه.
رونیكرده‌وه: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی عێراق، نابێت خواردن و خواردنه‌وه له‌به‌رتیشكی خۆر بگوازرێته‌وه وهه‌روه‌ها بۆ عه‌مباركردنیشی (25) پله‌ی گه‌رمی دیاری كردوه، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه كاربكرێت زیان به‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
راشیگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری و شاره‌وانی سلێمانی، چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌بونی ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیش، وتی: قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردوه سزای ئه‌و شۆفێرانه بدات كه ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه و دایانناپۆشن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییانه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بڕیکی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراودا ده‌گیرێت
خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.