سۆزان كچێكی تاقانه‌ی دایك و باوكی بوو كچێك تاسه‌ر ئێسقان به‌ناز و خۆشی گه‌وره‌كرابوو كچێك له‌م دوونیاییه داوای هه‌رشتێكی بكردبایه بۆیان جێ به‌جێ ده‌كرد ماڵی باوكی سۆزان ماڵێكی له‌خواترس و خودا پێداو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون،دوای ئه‌وه‌ی سۆزان گه‌وره ده‌بێ و ده‌چێته كۆلێژ و خوێندن ته‌واوده‌كات و له‌یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت داده‌مه‌زێ، دوای ماوه‌یه‌ك داخوازی دێت دوای قسه‌كردن،ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌شودانی كچه‌كه،سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ی زۆر له‌گه‌ڵی باش ده‌بێ دوای ئه‌و ماوه‌یه پیاوه‌كه سه‌بر سه‌بر عه‌یبی لێ په‌یداده‌بێ و شتی هه‌ڵه‌ده‌كات كچه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێ لای هیچ كه‌س باسی ناكا پیاوه‌كه‌شی ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێ تاوای لێ دێ پیاوه‌كه‌ی هه‌موو شه‌وڕێژه‌كی زۆر ماده‌كحولیه‌كان ده‌خواته‌وه‌و هه‌مووڕۆژ له ژنه‌كه‌ی،ده‌دات تا وای لێ دێ له‌مانگێ چه‌ند جارێك ژنه به ده‌م و چاوی شین‌و مۆركراوه ده‌چێته ده‌وام.
ژنه‌كه‌ش له‌به‌ر خاتری دایكوباوكی و سومعه‌ی خۆی هه‌ر بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ،دواجار پیاوه‌كه‌ی تووشی قومارده‌بێ، ده‌بێ زۆرجار قه‌ردار ده‌هاتنه سه‌ریان ژنه‌ش زۆر جار زێڕی خۆی ده‌فرۆشت یاخودله‌ماڵی بابی پاره‌ی ده‌هێناوه بس بۆ ئه‌وه‌ی واز بێنێ قه‌سه‌یان نێته سه‌ر،به‌ڵام بێ سوود بوو،دواجار شه‌وێك پیاوه‌كه‌ی به‌سه‌رخۆشی دێته ماڵه‌وه و به‌سه‌رشۆڕی ده‌ڵێته سۆزان ببوره تۆم تۆڕاند!!سۆزانیش ده‌ڵێ دۆڕانی چی؟ده‌ڵێ قومارم له‌سه‌ر تۆ كرد تۆ بویته هی پیاوێكی تر،له‌وكاته‌دا ژنه‌كه سه‌دا جنێو ئیهانه‌ی پیاوه‌كه‌ی ده‌كاتن وبڕیاری كۆتایی ده‌دات ئیدی شته‌كه له‌تام چوه ده‌رێ بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌دات، سه‌ره‌تا ئه‌و ئافره‌ته زۆر ڕوخا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌واڵدان وقسه‌كردنی،به‌به‌رده‌وامان له‌گه‌ڵی وامان ڵێ كرد وه‌ك كه‌سێكی به‌هێز خۆی نشان بدا و ده‌ركه‌وێت،سوپاس بۆ خودا ئه‌وجاره پیاوێكی تر هاته خوازبینی وژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا و پیاوێك تاسه‌ر ئێسقان باش و پیاو.
ببورن كه‌ووشه‌ی بێوه‌ژن به‌كارده‌هێنم لای من ناشرینترین ووشه ووشه‌ی(بێوه‌ژن و قه‌یره‌یه)پێم وایه ووشه‌ی بێ (هاوژین) به‌كاربێنین ووشه‌یه‌كی زۆر جوانه، به‌داخه‌وه،زۆرجاركه گوێمان ه‌ووشه‌ی بێوه‌پنده‌بێ یان كه‌سێكی بێوه‌ژن ده‌بینین پێمان ووشه‌یه‌كی عه‌یبه‌یه!یاخود ئێمه‌ی پیاوان زۆر جار كه‌باسی بێوه‌ژن بوونی ئافره‌تێك ده‌كرێ یه‌كسه‌ر بیرمان بۆ خراپی ئافره‌ته‌كه ده‌چێت،من یان تۆ،كاتێك خوشكی من یان خوشكی تۆ كه‌سێك دێته،داوای خوشكه‌كه‌مان سه‌رتا كابرا خۆی ده‌كاته پیاوێكی باش و دیندار و له‌خواترس دوای ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌مانی پێده‌ده‌ین به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌مان خراپ ده‌بێ و سوكایه‌تی پێده‌كات ، كاتێك خوشكی من و تۆ به‌رگه‌ی ئه‌وهه‌مووئازاره ناگرێ و ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیدی ئه‌م پیاوه شایه‌نی ئه‌وه نیه من چیترله‌لای بژیم بۆ عه‌یبه‌یه ئه‌گه‌ر خۆی به‌ته‌ڵاقدان بدات؟بۆ بێوه‌ژن بوون عه‌یبه؟زۆر جار خودی كه‌سه‌كانیش كاتێك تووشی جیابونه‌وه‌ده‌بن ده‌بنه كه‌سێكی ڕه‌ش بین و ڕووخاو له‌كۆمه‌ڵگا،جاپێوسته‌زووسه‌ردانی كه‌سی شاره‌زاو زۆر جار كه‌سو كاره‌كانیان هانی بده‌ن كه ژیان به‌رده‌وامه‌و نه‌هێلن بروخێ له‌كۆمه‌ڵگا،من به‌هیچ،شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌ڵاق نیم به‌ڵام زۆر جار ته‌ڵاق چاره‌سه‌ری زۆر كێشه‌ده‌كات چونكه له‌وانیه ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه،بۆیه تۆی بێ هاوژین ئه‌گه‌ر تووشی حاڵه‌تێكی ئاوا بووی هه‌رده‌م وره‌ت به‌رز بێ و سروشتی ژیان وایه پڕیه‌تی له‌هه‌وراز و نشێو،ده‌توانی دووباره هه‌وڵی پێكاهێنانی ژیانێكی باشتروكه‌سێكی باشتر بده‌ی و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ههڵه‌كانی پێشوو.
تێبینی: سۆزان ناوێكی خوازراوه،به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی باسم كرد راستیه و له‌ناوشاری هه‌ولێر ڕوویداوه و خۆم له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بابه‌ته‌كه بووم.
كاروان عوسمان/ توێژه‌ری ده‌روونی كۆمه‌لایه‌تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.