میدیاكانی لوبنان: لێكۆڵینەوەی تایبەت بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەستی پێ كراوە كە لە میانیدا گوێ لە گوتەكانی بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی وڵات و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی گیراوە
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كردەوە كە دانیشتنەكانی لێكۆڵینەوە تایبەت بە تەقینەوەكەی بەندەری شاری بەیروت دەستی پێ كراوە كە لە میانیدا گوێ لە گوتەكانی بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی وڵات و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی گیراوە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی كردەوە كە دانیشتنەكانی لێكۆڵینەوە تایبەت بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەستی پێ كراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە میانی دانیشتنەكاندا، دادوەریی لێكۆڵینەوە، غەسان خوری گوێی لە گوتەكانی بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی وڵات، تۆنی سڵیبا گرتووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان راشیگەیاندووە كە هەروەها لە میانی دانیشتنەكاندا لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا لە تەقینەوەكەی بەیروت، دادوەریی لێكۆڵینەوە، غەسان خوری گوێی لە گوتەكانی ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی گرتووە.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت رووی دا كە بەهۆیەوە تا ئێستا بەپێی دوایین ئامار ١٥٨ كەس كوژراون و شەش هەزاری دیكەیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.