Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:33

تەرمی بەرپرسی ناوچەی کەلاری یەکێتی قوتابیانى کوردستان دۆزرایەوە کە 4 رۆژ لەمەوبەر لە رووباری سیرواندا خنکا

بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار كراوه‌
کوردستان TV
100%


عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌دراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌   دوای ئەوەی چوار رۆژ پێش ئێستا لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی قولەسوتاو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی (محه‌مه‌د جه‌لال سەمین) له‌ رووباری سیروان خنکا، دوای چوار رۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 8 ی 2020، لەنزیک قەزای کەلار تەرمەکەی لە رووباری سیروان دۆزرایەوە.

ده‌شڵێت ، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.

 

شایه‌نى باشه‌  محەمەد جەلال سەمین  بەرپرسی ناوچەی کەلار ی سەر بە لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیانى كوردستان بووه‌ ،  له‌راگه‌یاندراوێكیشدا مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داواكارن له‌خوای گەورە ئارامی بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی ببەخشێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.