به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ژماره 32ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه به‌ده‌نگی و روناكی و به پشت به‌ستن به یاسای ژماره 6ی ساڵی 2009ی هاتوچۆ، به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رێگه‌پێدراو نین، به‌به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی به‌گشت جۆره‌كانی كه ده‌بێت هۆی دروستبونی پشێوى و بێزاركردنی هاولاتیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا به :
مادده‌ی یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی به‌هه‌موو جۆره‌كان جگه له ده‌زگا ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێداروه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس.
دووه‌م: هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ئه‌و ئامێره به‌كاربهێنێت كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، له‌گه‌راجی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ.
سێیه‌م: ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو بڕی یه‌ك ملیۆن دینارى وه‌ك سزای سه‌رپێچیكردن لێوه‌رده‌گرێت و پێویستیشه پاكانه‌ی سه‌رجه‌م سزای سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات.
چواره‌م: له‌كاتی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، ئه‌وا به‌بڕی دوو ملیۆن دینار سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.