Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:20

بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی ھونەری شانۆی شاری سلێمانی

له‌ (3) سێ به‌رگدا بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پڕۆژەی (بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی ھونەری شانۆی شاری سلێمانی 1949 - 2018) له‌ (3) سێ به‌رگدا بڵاوكرایه‌وه‌.

رۆژى 8/8/2020 كاژێر (6)ى ئێواره‌ له‌ باخچه‌ى مه‌ڵبه‌ندى رۆشنبیرى زانكۆى سلێمانى لە لایەن (لقى سلێمانى سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان) و (زانکۆی سلێمانی)، له‌ مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا پڕۆژەی (بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی ھونەری شانۆی شاری سلێمانی ١٩٤٩- ٢٠١٨) له‌ (3) سێ به‌رگدا له‌ ئاماده‌كردنى (بوار نوورده‌ین) بڵاوكرایه‌وه‌.

بوار نوورەدین لە چەند دێرێکدا:

 - ناوى تەواوى (بوار نوورەدین سابیر)ە.

- ساڵی 1962 لە شارۆچکەی قەڵادزێ‌ لەدایک بووە.

- سەرەتای هەشتاکان دەستی بە نووسین کردووە و یەکەم بەرهەمی بە ناوی خوازراوی (کارا)، لە ژمارە سێی گۆڤاری قەندیل لە ساڵی 1987 لە شاخ بڵاوبووەتەوە.

- ساڵانی 2002- 2012 لە ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد کاریکردووە.

- چەند ساڵێک هاوکاری بنکەی ژین بووە.

- لە ساڵى 2013 تا ئێستا بەرپرسی (ئەرشیڤی بڵاوکراوەکان)ی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.

- ساڵانی 2014- 2018، ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە.

- دەیان بابەت، لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوکردووەتەوە، کاری ئیدیت و پێداچوونەوەی بۆ زۆرتر لە 100 کتێب کردووە.

- تاکو ئێستاکە (24) بەرهەمى چاپکراوى هەیە.

- دوو (2) بەرهەمى دیکەى کارى لەسەرکراون و ئامادەن بۆ چاپکردن.

- تاکو ئێستاکە (10) خەڵات و ڕێزلێنانى پێبەخشراوە لەلایەن دەزگاکانى حکومەت و ناوەمدە چاپەمەنى و کەسایەتییەکان.
ژێده‌ر:بنكه‌ی گه‌لاوێژ

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.