Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:37

هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی یابان لە هەرێمی کوردستان دەکات

پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ دەستبەکاربوونیان وەکو کۆنسوڵی نوێی یابان خستەروو
کوردستان TV
100%

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٠/٨/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە ناگایاما یۆشیکۆ کۆنسوڵی نوێی یابان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەخێرهاتنی کۆنسوڵی گشتی یابانی لەهەرێمی کوردستان کرد، هاوکات پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ دەستبەکاربوونیان وەکو کۆنسوڵی نوێی یابان خستەروو.

لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە مێژووی دروستبوونی پەرلەمانی کوردستان وفرەیی پێکهاتەکان و شێوازی کاری تەشریعی و ڕێژەی بەشداری ئافرەتان و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد ، هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و وڵاتی یابان پێشکەوتن بەخۆوە ببینێت و لە داهاتوودا سوود لە ئەزموونی کاری پەرلەمانی یەکتر وەربگرن، پاشان باس لە رەوشی تەندروستی و سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەو ئەزموونە جوانەی پێکەوە ژیان، کە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە کرا.

لەلایەن خۆیەوە ناگایاما یۆشیکۆ کۆنسوڵی نوێی یابان لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دەستبەکاربوونی وەکو کۆنسوڵی نوێی یابان لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست پەوەندییەکانی نێوان یابان و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت و دۆستایەتی نێوان یابان و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەبستێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.