وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند: بەڕێژەی 40 تا 50 لەسەدای نرخەکان له نهخۆشخانه ئههلیهكان، لەلایەن لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کەمکرایەوە.
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی ...
سەبارەت بە بڵابوونەوەی چەند نرخێکی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان.
دەمانەوێت هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا بکەینەوە کەوا نرخەکانی چارەسەری بەهۆی باروگوزەرانی هاووڵاتیان لەم دۆخەی ئێستای نەخۆشی کۆڕۆنا، بەڕێژەی 40 تا 50 لەسەدای نرخەکان لەلایەن لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کەمکرایەوە و بە فەرمانی وەزاری ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویست دەرچووە.
تیمەکانی پشکنین بەدواداچوونی ڕۆژانە دەکەن و وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخەکان و رێگانادرێت بە هەر زیادەرۆیی و سەرپێچیەک.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
١٠ ئاب ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.