Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:38

ئه‌مرۆ له‌ عێراق زیاتر له‌ سێ هه‌زار که‌س تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
#16
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 484 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری  24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەم ماوەیەدا،  3 هەزار و 484 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

له‌م ماوه‌یه‌دا 72 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو هەزار و 15 تووشبووش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگای بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 449 كەس تووشی كۆرۆنا بوون .

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگه‌یاندووه‌، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 153599 كەس و لەو ژمارەیەش 5464 كەس گیانیانلەدەستداوە و 109790 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتۆته‌ ( 71,5 %).

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.