له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی شاری هه‌ولێر، كه‌سێك ته‌قه‌ی له ئافره‌ت كرد و برینداری كردن، دواتر تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێدا هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر/ نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر - كەسنەزان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: دەركەوت كەوا تەقە لە سێ ئافرەت كراوە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما) و زامدار بوون، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا بە ماوەی (72 كاتژمێر) تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، كە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجام دابوو، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە(31/405) لە یاسای سزادان، بەند كرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.