Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:01

سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی لوبنان ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌

وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیران گوتارێک پێشکەش بکات
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ حكوومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیران گوتارێک پێشکەش بکات.

كەمێك پێش ئێستا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌، حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتیی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئێوارەی ئەمڕۆ گوتارێک پێشکەش بکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ کەمێک بەرلەئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی هاتووە و پاش کەمێکی دیکە حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارێکێشانەوەی خۆی و حکومەتەکەی رادەگەیەنێت.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2020، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ زیاترله‌ 160 كه‌س كوژران و تاوه‌كو ئێستا شه‌ش هه‌زاری كه‌سیش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌م وڵاته‌ كه‌وت.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.