Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:36

دواین ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لوبنان بڵاوده‌کرێته‌وه‌

چاره‌نووسی 20 كه‌سی دیكه‌ش نادیاره‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت، 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چاره‌نووسی 20 كه‌سی دیكه‌ش نادیاره‌، گه‌ران به‌ دواییان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت، 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، چاره‌نووسی 20 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ده‌شڵێت: شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌، هه‌ندێ له‌ برینداره‌كان نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌ و ڕه‌وانی ماڵه‌وه‌كراون.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2020، كاتژمێری شه‌شی سه‌رله‌ئێواره‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ژێرخانی ئابووری لوبنان كه‌وت.

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.