Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:23

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ژماره‌ی تووشبووان به‌ کۆرۆنا 17545 که‌سی تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌نجامی پشکنین بۆ 229217 كه‌س
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئه‌مرۆ 17547 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئابی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی پشکنین بۆ 229217 كه‌س، له‌سه‌ره‌تایی په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مرۆ، 17547 كه‌س له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌، 10309 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی مردنیش به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌ گه‌یشتۆته‌ 657  تووشبوو، (185 هەولێر، 454 سلێمانی، 9 دهۆك ، 9 هەڵەبجە).

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.