Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:56

حەسان دیاب: گەندەڵی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکانی بەیروت بووە

سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، لە وتارێکیدا ڕایگەیاند: گەندەڵی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکانی بەیروت بووە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوای ئەوەی کابینەی حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب، سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا،  باسی لەوەکرد، کە گەندەڵی هۆکاری تەقینەوەکەی بەیروت بووە.

حەسان دیاب گوتیشی: ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە ئەو مادە و کەلوپەلانە لە به‌نده‌ری به‌یروت هه‌ڵگیراوه‌ و رەفتار و کاری سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، لوبنانی بەم رۆژە گەیاند.

حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەتی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی رێکخراوەیی گەندەڵی لەلوبناندا لەوڵاتەکە گەورەترە.

گوتیشی: چینی سیاسی سەروەت و سامانی وڵاتەکەیان بەهەدەر داوە و حکوومەتەکەیان قەرزارکردووە، هەر ئەو چینە سیاسییەش هەوڵیانداوە شکستەکە بخەنە ئەستۆی حکوومەت.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سەرۆک وەزیرانی لوبنان، سێ جاری گوتی: خوا لوبنان بپارێزت .

هه‌ر دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان خۆپیشاندانێكی فراوان به‌رێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو ئێستا شه‌ش كه‌س كوژراون.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوا کۆبوونەوەی حکومەتی لوبنان بەڕێوەچوو و تێدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، خۆپیشاندان له‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.