دژه تیرۆرى كوردستان ڕایگەیاند: تێبینى ده‌كرێت خه‌ڵكانێك به‌رده‌وامن له هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو، بۆیه ئێمه وه‌ك دژه تیرۆرى كوردستان له ئێستاوه به‌توندى چاودێرى و به‌شوێنداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ده‌ن.
بەپێی راگەیاندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، باندێکى بازرگانیكردن بە جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو دەستگیرکران.
بۆ بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌رچه‌نده له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تێبینى ده‌كرێت خه‌ڵكانێك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره، بۆیه ئێمه وه‌ك دژه تیرۆرى كوردستان له ئێستاوه به‌توندى چاودێرى و به‌شوێنداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو و كارى قاچاغ و هه‌ر كارێكى نایاسایى ده‌ده‌ن كه زیان به ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ئارامى هه‌رێم بگه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه رێوشوێنى یاساییان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر و له‌كاتى پێویستیشدا له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن و دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌درێنه میدیا و به‌پێى یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لە رێکەوتى (9/8/2020) لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (292) کارتۆن جگەر بۆ ناو شارى هەولێر لەڕێگاى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە جۆرى مارسیدس ژمارە (54670/سلێمانى) كه شوفێره‌كه‌ى ناوى (کاروان عطى رشید خوارەحم)ـه له بازگه‌ى دێگه‌ڵه ده‌ست بەسەر ئه‌و بڕه جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچووه‌دا گیرا و شوفێره‌كه دەستگیرکرا.
دواى چاودێریكردنمان ده‌ركه‌وت هه‌ر هه‌مان شوفێر (کاروان عگى رشید خوارەحم) له رێكه‌وتى (23/7/2020) به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵى داوه بڕى (265) کارتۆن جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو داخیلى شارى هه‌ولێر بكات، كه ئه‌وكات ته‌نها بڕى ئه‌و جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچووه له بازگه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ت له قایمقامیه‌تى قه‌زاى هه‌ولێر مه‌واده‌كه له‌ناوبراوه، بۆیه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ناوبراو لامان ئاماده‌كرا و خرایه ژێر لێكۆڵینه‌وه و خاوه‌نى سه‌ره‌كى و هه‌ندێك له هاوكارانى له‌م كاره ده‌ستگیركران و لامان ئاماده‌كران و چه‌ند كه‌سێك ماون ده‌ستگیر بكرین به ناوه‌كانى: (گۆران - دانیشتووى شارى هه‌ولێر، بارزان محمد سعید – دانیشتووى قه‌زاى سه‌ید سادق، ابو سیف – دانیشتووى شارى كه‌ركووك).
داوا له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین ناوبراوان به‌زووترین كات ده‌ستگیر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباران بدرێنه دادگا و سزاى یاسایى خۆیان وه‌ربگرن.
جێى ئاماژه‌یه، ئەم جگەرە ماوه‌به‌سه‌رچووه لە وڵاتى ئێران ئامادە دەکرێت و بە ڕێگاى قاچاخ لە شارى کەرکووک کۆگا دەکرێت و لەناو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بە شێوەى شاراوە و بەبێ ئامێرى ساردکەرەوە له رێگاى كه‌ركووك – ته‌قته‌ق – كۆیه، دەهێنرێتە شارى هه‌ولێر.
ئێمه وه‌ك دژه‌تیرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنى دیارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌موو رێوشوێنێكى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه.
تۆمه‌تبارانى ده‌ستگیركراو كه له خواره‌وه ناویان هاتووه بە بڕیارى دادگا زیندانى کراون و رێکارى یاساییان لەدژ ده‌گیرێته‌به‌ر:
- جلیل ابراهیم مصطفى ابراهیم / خاوەن مه‌واد.
- عادل عبدالله على محمود / خاوەن مه‌واد.
-رێبەند عبدالله على محمود /هاوكار.
- دیار احمد عبدالعزیز على/هاوكار.
- کاروان عطى رشید خوارەحم/ شوفێرى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگرى مارسیدس و هاوكار.
تۆمه‌تبارانى ده‌ستگیرنه‌كراو:
-گۆران/ تۆمەتبارى ده‌ستگیرنه‌كراو - دانیشتووى شارى هه‌ولێر.
- بارزان محمد سعید/ تۆمەتبارى ده‌ستگیرنه‌كراو - دانیشتووى قەزاى سید سادق.
- ابو سیف/ تۆمەتبارى ده‌ستگیرنه‌كراو - دانیشتووى شارى کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.