Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:25

فارس عیسا: حکوومه‌تی هه‌رێم ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ به‌غدا

هه‌رێم و به‌غدا جەختیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتیحادی دەکات.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا فارس عیسا سەردانی حمید الغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتیحادی کرد و لە میانی سەردانەکەدا باس لە بارودۆخی پەتای کۆرۆنا و بارودۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا جەختیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی ئیتیحادی و هەرێم کردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتی جەختیکردەوە نابێ مووچەو قوتی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسیەکان بکرێت و دەبێت حکومەتی ئیتیحادی ئەم بابەتە چارەسەر بکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.