Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:25

فلادمیر پوتین: له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو یه‌که‌م پێکوته‌ى کۆرۆنا له‌ جیهان روسیا تۆمارى ده‌کات

موژده‌ و ئومێد به‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تى ده‌دات
کوردستان TV
100%

دواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆرى جیهان روسیا یه‌كه‌م هه‌نگاوى بۆ دروستكردنى پێكوته‌ى دژه‌ ڤایرۆسى كۆڕۆناى كۆڤید 19ى به‌سه‌ركه‌وتوویى راگه‌یاند.

فلادیمیر پوتین سه‌رۆكى كۆمارى روسیاى فیدراڵ ئه‌مشه‌و  له‌ په‌یامێكى كورتیدا له‌  لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك موژده‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌ جیهان راگه‌یاند و روسیاى وه‌ك پاڵه‌وانى سه‌ركه‌وتووى جه‌نگى كۆرۆناى ناساند.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا پوتین ده‌ڵێت: دواى هه‌وڵدانێكى بێووچان زانایانى روسیا توانیان پێكوته‌ى دژه‌ كۆرۆنا به‌سه‌ركه‌وتوویى تاقى بكه‌نه‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا تۆمار ده‌كرێت و رایده‌گه‌یننن .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌م پێكوته‌یه‌ ته‌نیا بۆ روسیا و میلله‌تى روسیا نییه‌ به‌ڵكو ئومێدێكه‌ بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان .

 پوتین له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى پێكوته‌ى دژه‌ كۆرۆنا یه‌كه‌م هه‌ڵدانى موشه‌كى بۆ بۆشاى ئاسمان بیر ده‌خاته‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ پێشره‌وى  رووسیا له‌ بواره‌ جیاجیاكانى دیكه‌ى زانستى .

ktv

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.