Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:33

تیرۆریستانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندێکی باشووری خۆرئاوای که‌رکووک

ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق كوژراوه‌و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی مه‌جید-ی باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك، له‌و هێرشه‌دا ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق كوژراوه‌و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا دروست بووه‌ كه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی مه‌جید-ی باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك.

هه‌ربه‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌و پێكدادانه‌دا ئه‌فسه‌رێك كوژراوه‌و  سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ دووانیان هاووڵاتی سڤیلن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.