شڕۆڤه‌كارێكی سیاسه‌تی ئاسایش ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی و داڕووخانی لوبنان و عێراق هۆكاره‌كه‌ی ئێران و میلیشیاكانییهتی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیل-ی، ماریا كارلین، شڕۆڤه‌كاری سیاسیه‌تی بواری ئاسایش له په‌یمانگای واشنتن، پێی وایه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می و داڕووخانی ئابووری لوبنان ،تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ن كه له‌عێراق، له زۆربه‌ی بواره‌كان رووده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها كارلین ده‌ڵێت: ئه‌م كێشانه‌و داڕووخانی ئابووری، بۆ ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌كاروباری ناوخۆیی ئه‌و دوو وڵاته له‌رێگای بریكارو میلیشیاكانی وه‌ك حزبوڵڵای لوبنان و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا‌و ئه‌وانی دیكه له‌به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.