هه‌وكردنی بۆریچكه هه‌واییه‌كان (قه‌سه‌بات) بریتییه له‌هه‌وكردنی ڤایرۆسی بۆریچكه‌ی هه‌وای سنگ، كه ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵاوسانی ئه‌و بۆریچكانه و ته‌سكبوونه‌وه‌یان.له دوو ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ندا 50%ی منداڵان تووشی ده‌بن. زۆرتر ئه‌و منداڵانه تووش ده‌بن، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 2 – 6 مانگه،به‌ڵام دوای ته‌مه‌نی دوو ساڵان به ده‌گمه‌ن رووده‌دات.ئه‌م جۆره ڤایرۆسه زۆرتر له وه‌زری پایز و زستان بڵاوه. منداڵه‌كه له رێگه‌ی كه‌سێكی گه‌وره‌ی ماڵ كه په‌تای گرتبێ، یان منداڵی دیكه كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی هه‌بێت، ڤایرۆسه‌كه وه‌رده‌گرێ. 10%ی ئه‌و منداڵانه‌شی تووشی ده‌بن پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.هۆكاری سه‌ره‌كی، ڤایرۆسێكه به‌نێوی (RSV)و هه‌ندێ ڤایرۆسی دیكه به‌كه‌می، نه‌خۆشییه‌كه زۆر ده‌گوازرێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی پرژه‌ی ده‌م و به‌هۆی ده‌سته‌وه (نزیكبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ).
ده‌ركه‌وته‌كانی:- رۆژانی سه‌ره‌تا وه‌ك په‌تایه‌كی ساده ده‌رده‌كه‌وێت: كۆكه، ئاوی لووت و لووتگیران، دوای 3 – 7 رۆژی دیكه هه‌ناسه‌تووندی، هه‌ناسه‌دانی ناڕه‌حه‌ت، خیزه‌ی سنگ (به گوێ هه‌ستی پێده‌كه‌یت)، تایه‌كی كه‌م و هه‌راسانی.
ئه‌گه‌ر به سه‌ختی تووش ببێت: نێوان په‌راسووه‌كانی به‌ناوداده‌چن كاتی هه‌ناسه‌وه‌رگرتن، نركه نرك كردن (گره‌نتین)، شینبوونه‌وه.
منداڵی زۆر بچووك (1- 3مانگ): ته‌نیا ده‌ركه‌وته‌ی بریتییه له وه‌ستانی ناوه ناوه‌ی هه‌ناسه‌دان (ئه‌پنیا).
پشكنین:- پێوانی رێژه‌ی ئۆكسجینی خوێن (ئۆكسیمێتری).
وێنه‌ی تیشكی سنگ: هه‌ڵاوسانی سییه‌كان (سییه‌كان تاریك ده‌رده‌كه‌ون، ناوپه‌نچك ته‌خت ده‌بێت، ئاسۆییبوونی په‌راسوه‌كان)، ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ په‌ڵه‌ی هه‌وكردن.پێویسته ئه‌م نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ باری دیكه‌دا جیابكرێته‌وه، وه‌كو: ره‌بۆ، سستبوونی دڵ، گه‌ڕانه‌وه‌ی خواردن بۆ ده‌م، نه‌خۆشیی ره‌قبوونی كیسه‌كان، قوتدانی ته‌نێكی نامۆ. هه‌موو ئه‌مانه خیزه‌ی سنگ دروست ده‌كه‌ن به‌بێ تا.
خه‌واندن له نه‌خۆشخانه ته‌مه‌ن خوار 6 مانگ، هه‌ناسه‌ی ناجێگیر بێت: وه‌ستانی هه‌ناسه، هه‌ناسه‌دانی زۆر خێرا بێت، ئۆكسجینی خوێنی خوار 92% بێت،توانای شیرخواردنی نه‌بێ.- ئه‌وانه‌ی به سه‌ختی تووشده‌بن، نه‌خۆشیی زگماكیی دڵ، نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی سنگ، كه‌می به‌رگریی له‌ش، نه‌خۆشیی ده‌ماری/ماسولكه‌یی... ئاڵۆزییه‌كان:- سستبوونی سییه‌كان.- وه‌ستانی ناوه ناوه‌ی هه‌ناسه.
هه‌ندێكیان له داهاتوودا تووشی ته‌نگه‌سی (ره‌بۆ) ده‌بن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به سه‌ختی گرتوویانه ، مردنی 1%ی تووشبووان
رێگریكردن بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره: كوتانی مانگانه له‌و مانگانه‌ی مه‌ترسیی تووشبوونیان هه‌یه، كوتانی (پالیڤیزوما- Palivizumab).
دكتور شادمان حه‌مه‌ئه‌مین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.