Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:26

گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ شوانێک له‌ سیده‌کان بریندار ده‌که‌ن

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ سنووره‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆ پاراستنی سنوورەکە
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لە گەروی سنگای کوێستانی بەربزین، ھاوولاتیەک بەناوی مەناف عەبدوڵا ، بەگوڵلەی گه‌ریلاكانی پەکەکە بریندار بوو.

لەم بارەیەوە ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شاروچکەی سیدەکان، بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی لەکاتی چوونی ھێزێکی پاراستنی ئەمنی و ھێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی سنوورەکە، لەوکاتە چەکدارانی پەکەکە لەگەروی سنگاو له‌ بناری چیای بەربزین تەقەی ھەڕەمەکیان کردووەو بەھۆیەوە ئەو ھاوڵاتییە کە پیشەی شوانی مەڕە گولـلەیەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە و به‌ مه‌به‌ستی چارەسەریش شوانەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.

بەڕێوەبەری شاروچکەی سیدەکان لەبارەی ڕەوشی ناوچەکەش گوتی: ئێستا بارودۆخەکە ئارامترە.

گوتیشی بۆ ئارامی وپاراستنی سنوورەکان و ھاولاتیان گوند و ئاواییەکان لە شەڕو ئالۆزیەکانی نێوان پەکەکە وسوپای تورکیا بڕیار وایە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور چەند بنکەیەکی دیکە لە سنوورەکانی دەڤەری سیدەکان زیاد بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.