Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:17

ڕۆژنامه‌نووسێکی عێراق: کورد هه‌میشه‌ گه‌لێکی ماف خوراو بووه‌

له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كیتاب میزان ، ڕۆژنامه‌نووسێكی دیاری عێراقیه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كێشه‌كانی عێراق قسه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ و هاوكات له‌ زۆرێك له‌ نووسین و ده‌ربڕینه‌كانیدا ده‌ڵێت :كورد هه‌میشه‌ گه‌لێكی ماف خوراو بووه‌و له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌.

میزان تایبه‌ت به‌ كوردستان تی ڤی گوتی:  من پێم وایه‌ رۆژانه‌ ئه‌گه‌ر ناوی كورد بێت، عێراق و عێراقیه‌كان له‌ جیابونه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌ترسن، مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی كوردستانیان له‌ لای عێراقییه‌كان كێشه‌ی سه‌ره‌كییه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر ڕوونتریش بڵێین: ئایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و ڕێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ چۆن ده‌بێت و به‌ كوێ ده‌گات؟ باشترین چاره‌سه‌ر له‌ كاتی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و به‌شێك له‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی ،له‌ خودی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئاگادارو به‌شدار بن، تا عێراق ناچاری جێبه‌جێ كردن بكرێت.

پ/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.