مه‌یاده نه‌جار،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێینه‌رانی عێراق به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: ئه‌سته‌مه كازمی بتوانێت گۆڕانكاری بكات ئه‌گه‌ر كورد هاوبه‌شی نه‌بێت.
له‌میانی چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت دا سه‌باره‌ت به كۆی گشتی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و قه‌یرانه‌كان و هه‌روه‌ها باش بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌یاده نه‌جار گوتی: بێگومان سه‌ره‌تا ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت عێراق خۆی له‌خۆیدا ووڵاتی قه‌یرانه‌كانه، به‌درێژای مێژوو به‌هۆی بوونی قه‌یرانی جیاوازه‌وه نه‌یتوانیوه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا سه‌قامگیری بپارێزێت، زۆرجاریش دروست بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌نگاوی زۆرباشی ناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه عێراق وڵاتێكی پر له‌كێشه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر دامه‌زراوه‌یی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان جارێكی تر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر زیاتر له‌م بابه‌ته بڕوانین له‌دوای ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی تۆكمه له‌نیوان هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و به‌غدا له‌لایه‌كی تر بنیاتنراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه، نه‌توانراوه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێش بڕوات.
زیاتر گوتی به‌داخه‌وه وه‌ك وتم: عێراق وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه هه‌موو جاره‌كان كێشه دروستبووه، په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌چۆته پێش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبینی بكه‌م ،ئه‌مجاره‌یان حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچیوه‌یه‌كی وه‌هادا رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات كه به‌غدا نه‌توانێت پاشگه‌زبێته‌وه ، له‌لایه‌كی تر بوونی ڕه‌وشی ئێستای عێراق له‌چاو پێشتر زۆرجیاوازه ، چونكه كازمی له‌ململانێیه‌كی زۆر توونددایه له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كان، بۆیه ناچاره په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستاندا دابڕێژێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتیمانی بێت و به‌چاودێری لایه‌نی سێیه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێینه‌رانی عێراق گوتیشی: زۆرێك له هاووڵاتیان ده‌ڵێن: كازمیش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی تر ده‌بێت ،وه‌ك چۆن له ڕابردوو دا له مالكی و عه‌بادی به تایبه‌ت بینرا.
مه‌یاده نه‌جار له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی: بێگومان وه‌كو پێشتر باسم كرد عێراق وڵاتی قه‌یرانه‌كانه، زۆرجار سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران و گرفته‌كان بوونه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌كان، بۆ نموونه عادل عه‌بدولمه‌هدی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی عێراق ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌وه، نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كازمی له هه‌ریه‌ك له‌مالیكی و عه‌بادی جودا ده‌كاته‌وه، كازمی ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ك فریادره‌سێكی سیاسی نیشان بدات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه ئه‌سته‌مه كازمی بتوانیت گۆڕانكاری بكات، كورد هاوبه‌شی سه‌ره‌كی نه‌بێت، به‌ڵام هه‌رچی مالیكی و عه‌بادی بوون، ئه‌وان له‌ژێر په‌رده‌ی شیعه‌گه‌رێتی كارییان ده‌كرد، بۆیه من دڵنیام كازمی ده‌توانێت پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت به‌رامبه‌ر به‌كوردستان و رێككه‌وتنی ئه‌مجاره كێشه‌و گیروگرفتی به‌دواوه نه‌بێت .
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك پێشتر باسم كرد، گرنگه رێككه‌وتنی ئه‌مجاره له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌چاودێری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ناچار بكات له‌جێبه‌جیكردنیدا.
پ/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.