كه‌مێك پێش ئێستا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری دوكان و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشوازییان لێكرا و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستی پێ كرد.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه له ھۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ،ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.
شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهاتووه له رزگار عه‌لی و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كرێت و له هه‌مانكاتدا ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.