تۆژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی له زانكۆی هێرۆشیمای ژاپۆنی، مه‌ترسییه‌كانی نانخواردنی خێرای ئاشكرا كرد كه ، توێژه‌ران و پزیشكانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته جوینی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ بێت.
مه‌ترسییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
شه‌كره:
خێرا نانخواردن یه‌كێكه له هۆكاره یاریده‌ره‌كان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، چونكه نانخواردنی خێرا هه‌ستی تێرنه‌بوون ده‌به‌خشێت به له‌ش و له ئه‌نجامدا به‌شێكی زۆر له خواردن هه‌ڵده‌لوشێت.
كێشه‌كانی دڵ:
زانایان كاریگه‌ریی نانخواردنی خێرایان له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌شداربووانی تۆژینه‌وه‌كه تاقیكرده‌وه و گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه نانخواردنی خێرا وا ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه خواردن كه‌م ده‌جون، زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ببن.
قه‌ڵه‌ویی و زیادبوونی كێش:
مێشك پێویستی به ٢٠ خولهك هه‌یه بۆ ناردنی ئاماژه‌ی تێربوون، بۆیه نانخواردنی خێرا وات لێده‌كات خواردنی زیاتر بخۆیت.
ترشه‌ڵۆكی گه‌ده (دڵه‌كزه):
ره‌نگه ناردنی خواردنی ته‌واو نه‌جوراو بۆ گه‌ده، ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و هه‌ستكردن به دڵه‌كزه.
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.