به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌دا ده‌گرێت و بەپێى وتەى ئه‌ندازیارێكی خۆراكیش خواردنى پەتاتەى چەکەرەکردو زیانى تەندروستى هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له‌ناو عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (20) تۆن په‌تاته‌دا گرتوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكاته‌وه.
لەوبارەیەوە ئه‌ندازیارێكی خۆراك هۆشیاری به هاوڵاتیان ده‌دات کە په‌تاته‌ی چه‌كه‌ره‌كردو نه‌خۆن چونكه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه یان نەرم بوە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه نیه چونكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی: بەهۆی رودانی کارلێکی کیمیاییەوە ئه‌و چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی په‌تاته‌كه دەگۆڕێت بۆ سەوز و نەرم دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەشی مرۆڤ.
جەختیشیکردەوە کە په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت چونكه پله‌ی گه‌رما و شێ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و ماوە و شێوازی عه‌مباركردن کاریگەری هەیە لەسەر خراپ بونی پەتاتە، به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه بۆ پاراستنی له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین، دایۆکسین و سلیکات دروست دەکات، کە مادەی ژەهرییە و زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
دواى دەستگرتن بەسەر بڕى (20) تۆن پەتاتەکەیشدا به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی عه‌لوه، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه رۆژانه له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه سه‌ردانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌كات و پشكنین بۆ ئه‌و سه‌وزه و میوه و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كات له‌ناو عه‌لوه‌كه‌وه ده‌خرێته بازاڕه و به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.