Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:11

دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ هاوسه‌ری سێوان قادر ده‌رکرد

دوای دوو ساڵ له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
کوردستان TV
100%

دواى دوو ساڵ به‌سه‌ر سووتانی سێوان قادرو هه‌رسێك جگه‌رگۆشه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی8ی2020 دادگای باڵای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ هاوسه‌ری سێوان ده‌ركرد.

ڕۆژی 16ى12ى2018 له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، سێوان قادر و سێ منداڵەکەی لەڕووداوێكدا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا سووتان و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش منداڵه‌كان به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌یانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵێكی زۆره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێوانیش پاش چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی سپارد و ڕووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ ناخهه‌ژێن بوو به‌جۆرێك هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هێنایه‌ قسه‌ و داوایان ده‌كرد بكه‌ری ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ به‌ سزای ڕه‌وای خۆی بگه‌یه‌نرێت .

شایه‌نی باسه‌ به‌ر له‌ مردنیشی سێوان له‌ دانپێدانانێكدا گوتی كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وانی سووتاندووه‌ و ئه‌و دانپێدانانه‌ش كاردانه‌وه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كرد تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی جیا له‌ خه‌ڵكی گشتی، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دام و ده‌زگا حكومی و حیزبییه‌كانیش هاتنه‌ سه‌رهێڵ و داوایان كرد بكوژی سێوان و منداڵه‌كانی به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌ندرێت.

ئه‌مڕۆش پاش دوو ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی سێوان قادرو منداڵه‌كانی دادگا بڕیاریدا به‌ له‌سێداره‌دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه‌ كه‌س و كاری سێوان دڵخۆشی خۆیانیان له‌به‌رده‌م زوومی كامێراكانی ڕاگه‌یاندن بۆ ڕای گشتی ده‌ربڕی و داوایان كرد كه‌ واژۆ له‌سه‌ر بڕیاری له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ی بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.