له برادۆست فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا کۆبوونەوەیەکی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریان بۆردومان كرد زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا کۆبوونەوەیەکی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریان بۆردومان كرد و سێ فه‌رمانده له پاسه‌وانانی سنوور شه‌هید بوون، چه‌ند سه‌ربازێكیش بریندار بوون، هەموویان کوردن.
گوتیشی: پێشتریش فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه دواتر فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئه‌م ناوچه‌یه‌ی بۆردومان كرد.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له پاسه‌وانانی سنوور به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له نێوان پاسه‌وانی سنوور و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له برادۆست، شاندێكی سه‌ربازی له پاسه‌وانانی سنووری عێراقی چوونه‌ته لای گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، بۆ هەماهەنگیکردن و وەستانی شەڕ، لەوکاتەدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی کردوون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: بۆردومانه‌كه له كاتێكدا بووه، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه دوو فه‌رمانده له پاسه‌وانانی سنوور گیانیان له ده‌ستداوه ته‌رمه‌كانیان گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه لاشه‌یان سووتان و ته‌رمه‌كان ناناسێندرێنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه گوتیشی: پێش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و پاسه‌وانانی سنوور به‌رێوه‌بچێت، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له پاسه‌وانی سنوور كردووه ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانانی سنوور برینداربوونه، دواتر كۆبوونه‌وه‌كه به‌رێوه‌چووه.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه گوتیشی: عەمید محەمەد رەشید فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور و عەمید زوبێر حالی برادۆستی فەرماندەی فەوجی سێی پاسەوانی سنوور لەگەڵ موقەدەم ھەندرێن لەبۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە دەڤەری سیدەکان شەهیدبوون .
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: بۆردومانەکە لە ناوەچەى (بێرمی دینداران) بووە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.