ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له شاری دوكان كۆبوونه‌وه، چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد، له دوای ته‌واوی بوونی كۆبوونه‌وه‌كه، راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دوكان كۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا.
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و باشتركردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێتته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له‌كات و زوتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.