Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:25

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر

ئەوکەسانەی مۆلەتی شوفێریان بەسەرچوە وەدەیانەوێت تازەی بکەنەوە پێویست بەسەرەی ئۆنلاین ناکات
کوردستان TV
100%

دەبێت سەرجەم هاوولاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن

ئاگاداری سەرجەم هاوولاتیان وشوفێران بەتایبەتی ئەو هاوولاتیانەی کەناویان تۆمارکرد بوو لە سیستمی ئۆنلاین بۆسەردانیکردنی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر وە سرەیان بۆ دانرابوو لە ماوەی نێوان 10/1 تاکو11/31 دەکەینەوە کەوا دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەشی مۆلەت بکەن بۆ رایی کردنی مامەلەکانیان وە ئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیەی خوارەوە.

1. ئەوانەی کە سرەیان لە10/1تاکو10/15 دانرابوو دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8/16
2. ئەوانەی سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 10/16 تاکو 10/31 دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری8/17 سەردان بکەن
3. ئەوکەسانەی سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 11/1 تاکو 11/15 دەتوانن لە رۆژی سێشەممە کەدەکاتە 8/18 سەردان بکەن
4. ئەوکەسانەی کە سرەیان بۆدانرابوو لە ماوەی نێوان 11/16 تاکو 11/31 دەتوانن لەرۆژی چوارشەممە رێکەوتی8/19 سەردان بکەن
5. ئەوکەسانەی مۆلەتی شوفێریان بەسەرچوە وەدەیانەوێت تازەی بکەنەوە پێویست بەسەرەی ئۆنلاین ناکات وەتەنها پێویستی پشکنینی چاویان کردبێت وەراستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆلەت بکەن.
6. دەبێت سەرجەم هاوولاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن وەدەستکێش و دەمامک ببەستن.

ب هاتووچۆی هەولێر
11/ 8 / 2020
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.