هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە گرنگی یەكدەنگی لە پرسە ستراتیژیەكان رایگەیاند
گەلی كوردستان و پارتە سیاسییەكان بۆ رووی بەروونەوەی هەر قەیرانێكی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەمنی پێویستی بە یەكڕیزی هەیە ، بەپیچەوانەوە ئەگەر پەرتەوازە بین ئەوا تەواوی خەڵكی كوردستان زەرەرمەند دەبێت و هەروەها پارتە سیاسییەكانیش روخساریان ناشرین دەبن .
روونیشیكردەوە كە هیچ پارتێكی سیاسیش ناتوانێت بە تەنیا ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكات . بۆیە هەموومان بەیەكەوە پێویستە كار بكەین و ئیدارەی وڵاتی خۆمان بكەین و رووبەرووی هەموو گۆرانكاریەكان ببینەوە كە دووچاری دەبینەوە .
سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمرۆی شاندی پارتی و یەكێتی لە هاوینە هەواری دوكان . هیوا ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند هەر كۆبوونەوەیەك زەمینەی باشتر دەرەخسینیت بۆ ئایندەی هەرێمی كوردستان ، هەروەها ئارامی دەبەخشێت بە گەلی كوردستان و موژدەیەك و كارێكی باشە .
روونیشیكردەوە كە كۆبوونەوەكە سەركەتوو بووە ، هەرچەندە ئێمە وەكو دوو حزب جیاوازین لە زۆر رووەوە بەڵام ئامانجمان هاوبەشە .
جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوام بن و ئەو دوو پارتەش كە یەكێتی و پارتین سەنگی خۆیان هەیە لە گۆرەپانی سیاسی ، دوو هیزی سەرەكین ، بەیەكەوە كاریش بكەن بەرهەمی باشی دەبیت بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان . چونكە ئاشكرایە كە هیچ پارتێك نانوانێت ئەوی دیكە فەرامۆش بكرێت
هیوا ئەحمەد رایگەیاند كە لێك دوور كەوتنەوە زیانی زۆری هەبووە ، گوتیشی :
ئێمە دەبی یەكگرتوو بین بۆ ئەوەی ئایندەمان گەش بێت ، بە یەكگرتووییش ئەتوانیین رووبەرووی زۆر قەیرانیش ببینەوە .
ئەو كۆبوونەوەیەش لە دەرەنجامدا پشتیوانی كردنێكە بۆ دامەزراوە فەرمییەكان وەك سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان
سەبارەت بە پرسی ناوچەكانی دەرەوەی هەریمی كوردستان ، هیوا ئەحمەد رایگەیاند كە ئێمە وەك هەرێمی كوردستان پێویستە لە سەری بوەستین و كاری لە سەر بكەین ، چونكە تەعریب لەو ناوچانە بەردەوامە و خەڵكی ئەو ناوچانە زیانی گەورەیان بەردەكەوێت .
خەڵكی ئەو ناوچانەش چاوەڕوانی ئەو پارتانەن بۆ ئەوەی رێگە چارە بدۆزنەوە بۆ ئەو گرفتانەی كە پێوەی دەناڵن لەو سیاسەتە چەوتانەی حكومەتە یەك بەدوای یەكەكانی عێراق .
كورد لە كاتی شەری داعش كورد زیانێكی گەورەی بەركەوت ، بەڵام ئەو شەڕە سوودێكی هەبوو بۆ كورد ئەویش ئەوەیە كە كورد پێگەیەكی گەورەی هەیە لە رووی قارەمانیەتی و رووبەورووی سەربازی و داڵدەدانی ئاوارەكان . دونیا هەمووی تێگەیشت كە كورد چۆنە لە رووی مرۆڤایەتی و توانای سەربازی.
سەبارەت بە ئاشتەواوی نیشتیمانی هیوا ئەحمەد روونیكردەوە پارتی لەو پەڕی ناوەندی دەسەڵات دەستی درێژكردووە بۆ یەكڕیزی و ئاشتی بۆ یەكێتی و تەواوی پارتە سیاسییەكان .جەختی لەوەش كردەوە كە ئەو دابەش بوونەی نێو پارتە سیاسیەكانی كورد زیانێكی گەورەی بە دۆزی كورد گەیاندووە
سەبارەت بە رەوشی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێزیان رایگەیاند كە گۆرانكاریەكانی عێراق خێران ، بۆیە پرسی هەڵبژاردن ئایا ئەنجام دەدرێت یاخود نا ، دیار نیە لە لایەك پەتای كۆرۆنا بوونی هەیە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە و ئەگەریش هەیە گۆرانكاری تریش رووبدات
گۆرانكاریەكان سروشتی نین و رۆڵی دەستی دەرەكی بوونی هەیە ، زۆر لە وڵاتان دەست لە كاروباری عێراق وەردەدەن .
لەو نێوەندەش كورد پارتی و یەكێتی و پارتە سیاسییەكان یەكڕیز بن و بەردەوام دیداریان هەبیت بەرنامە رێژیان هەبێت بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان لە بەرچاو پێویستە بەتایبەتی بگرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.