Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:46

وەزیری تەندروستی: هه‌موو هه‌وڵێکمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ کۆنترڵکردنی په‌تای کۆرۆنا

بریارمانداوه‌ ژمارەی قەرەوێڵەکان لە ناو نەخۆشخانە گشتییەکان زیاد بکرێت
کوردستان TV
100%


وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند کە بە هۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان، دووباره‌ بڕیاریدراوە بە کەمکردنەوەی نرخی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئه‌هلیه‌كان.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  ئامانجمان پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیانە و تائێستا زیاتر لە (233) هەزار پشکنینى تاقیگەیى کۆرۆنامان بۆ هاووڵاتیان ئەنجامداوە و چەندین نەخۆشخانە بەتاڵکراوە و بووە بە نەخۆشخانەى کۆرۆنا بە هەموو پێداویستییەکانى وەک قەرەوێڵە و ئامێرى هەناسەدان.

د.سامان به‌رزنجی رایگەیاند: جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە نرخەکاندا کراوە و هەوڵدەدەین کەمتریشی بکەینەوە، بەشێوەیەک کە هەموو نەخۆشخانەکان بیر لە بەرژەوەندیی نەخۆش بکەنەوە لەم قۆناخەدا نەک قازانجی خۆیان.

وه‌زیری ته‌ندروستی گوتشی: ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆنترڵكردنی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام ئێستا قۆناغه‌كه‌ جیاوازه‌، قۆناغه‌كه‌ چۆته‌ قۆناغێكی تر، له‌ ئێستادا رێگه‌ گرتنه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م په‌تایه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: ژماره‌ی تێسته‌كان له‌ زیادكردن دایه‌ ئێستا نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كانیش ده‌توانن نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌ر‌گرن چاره‌سه‌ی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت تیسته‌كانیش هه‌ر له‌وێ بكرێت به‌ شێوازی نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كان.

گوتیشی: بڕیاردراوە جارێکی تر نرخی مانەوەی بەخۆش لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کەمبکرێتەوە، ئەگەر نەخۆشێکیش بە ویستی خۆی بچێتە نەخۆشخانەی ئەهلی (50٪) داشکاندنی لە نرخدا بۆ دەکرێت.

وەزیری تەندروستی رایگەیاند: بڕیاردراوە ژمارەی قەرەوێڵەکان لە ناو نەخۆشخانە گشتییەکان زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا چارەسەر بکرێت، تا هاووڵاتیان پێویستیان بەوە نەبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر بچنە نەخۆشخانە ئه‌هلیه‌كان.

لەبارەى نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كانیشه‌وه‌، دكتۆر سامان بەرزنجى گوتی: لەسەرەتادا توانیان نرخى نەخۆشخانە ئه‌هلیه‌كان (50%) کەمبکەنەوە، بەڵام ئەوە خوێندنەوەى هەڵەى بۆکراو بەلاڕێدابڕاوە، بۆیە جارێکى تر بە ئامادەبوونى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان لەگەڵ نەخۆشخانە ئه‌هلیه‌كان دانیشتن و گەیشتنە رێککەوتن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.