Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:46

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری تورکیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بووه‌ له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگای شه‌وی رابردوو  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ وابڕیاربوو له‌هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی عێراق بكات.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند:سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیار بوو دوای رۆژی پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی عێراق بكات.

هه‌روه‌ها گوتی:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بووه‌ له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌ی سیده‌كان، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی دوو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێك له‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق.

هه‌روه‌ها سه‌حاف گوتیشی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات و یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ده‌داتێ.

شایانی دوای نیوه‌رۆی‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2020،له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور و محه‌مه‌د ره‌شید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسه‌وانی سنوور و سه‌ربازێك شه‌هید بوون و عه‌قید حیسامه‌دین عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن برینداربوو .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.