هاتووچۆی سلێمانی ڕایگهیاند: شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لەناو شاری سلێمانی ھاووڵاتیەک بریندار بوو و ھاووڵاتیەکی دیكهش گیانی لەدەستدا.
لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتومبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە گەرەکی تاڤگەی شاری سلێمانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسی دووەم کە سەرنشینی سەر ماتۆڕسکیلەکە بوو بە سەختی بریندار بوو.
ڕاشیگهیاند: پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ ڕووداوهكه كراوهتهوه و لێكۆڵینهوه دهستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.