Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:25

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق : پێکوته‌که‌ی رووسیا له‌مانگی 10 ئاماده‌ ده‌بێت

كۆتایی ئه‌مساڵ چه‌ندین پێكوته‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: پێكوته‌كه‌ی رووسیا كه‌ تایبه‌ته‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ مانگی 10ی دادێ ئاماده‌ ده‌بێت و سه‌ركه‌وتوو كاریگه‌ر ده‌بێت.

ریاز عه‌بدولئه‌میر حه‌له‌فی،به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: هیوایه‌كی زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو چه‌ندین پێكوته‌ به‌رهه‌مبهێندرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوێنێ رووسیا پێكوته‌كه‌ی تۆماركرد و توێژه‌رانی زانكۆی ئۆكفسۆرد پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ پێكوته‌كه‌ له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ ئاماده‌ببێت و به‌رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوو كاریگه‌ر ده‌بێت.

گوتیشی:  هه‌روه‌ها پێكوته‌ی چینی به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ئیمارات هه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی و هیوا هه‌یه‌ كه‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا چه‌ند پێكوته‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێندرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.